شۆرش ئیسماعیل: وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵی یەکسانکردنەوەی ژمارەی ژنانە

2021/01/27    739 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: یەکسانی جێندەر پرۆژەی پەسەندکراوی وەزارەتەکەیانەو دەیانەوێت ژمارەی بەشداری ژنان لەریزەکانیان بەرزبکەنەوە.
 
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە بارەی بەشداری ژنان لە ریزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ لیلۆ خالید، کاندیدی وەزارەتی پێشمەرگە  بۆ خولی سەربازی لە وڵاتی بەریتانیا رایگەیاند: دەیانەوێت کچان و ژنانی پێشمەرگە  پەرەی زیاتر بەتوانای سەربازی و هزرییەکانیان بدەن، ئاستی زانستی و سەربازیان  لەرێگەی فێربون و ئاشنابون بە بنەما سەربازیەکانی سەردەم بەرزبکەنەوە.
 
 
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەوەی بەوەشکرد: یەکسانی جێندەری پڕۆژەیەکی پەسندکراوی وەزارەتی پێشمەرگەیەو لەورێگەیەوە خوازیاری بەرزکردنەوەی رێژەی ژنانین لەناو رێزەکانی پێشمەرگە، کە هاوشانی براکانیان لەخەباتی پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵی خۆیان ببینن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,154     ژمارەی میوان 4644

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە