چاکسازی سلێمانی:(١٠) ژن لە چاوەڕوانی لە سێدارەداندان

2021/01/15    642 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند: لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی ١٠ ژن سزای لە سێدارەدانیان هەیە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبونی ‏چەندین ساڵ بەسەر دۆسیەکانیاندا تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراو و چارەنوسیان بەناڕونی ماوەتەوە. ‏
 
ناوەندی‎ ‎نیشتیمانی‎ ‎بۆمافی‎ ‎مرۆڤ، بەهاوکاری‎ ‎سندوقی‎ ‎نیشتیمانی‎ ‎بۆ‎ ‎پاڵپشتی‎ ‎دیموکراسی‎ NED) ‎‏)‏‎ ‎ڕاپۆرتی پڕۆژەی‎ ‎چاودێری‎ ‎ڕەوشی‎ ‎مافی‎ ‎مرۆڤ‎ ‎لە‎ ‎شاری‎ ‎سلێمانی بۆ‎ ‎ساڵی‎ ‎‏٢٠١٩‏‎ – ‎‏٢٠٢٠‏‎ ‎بڵاوکردەوە لە بەشێکیدا ئاماژەی بە زیندانیانی چاکسازی ژنان و مناڵان کردوە و تتێدا تیشکی خستوەتە سەر ئەو ‏ژنانەی کە سزای لە سێدارەدانیان هەیە و دەڵێت: ئەو ژنانەی سزای لەسێدارەدانیان هەیە لە چاکسازی ژمارەیان ١٠ زیندانیەو  لە دۆخێکی دەرونی ‏نالەباردان ودەیانەوێت دۆسیەکانیان یەکلابکرێتەوە.‏
 
هاوکات فوئاد جەزا، بەڕێوبەری چاکسازی ژنان و مناڵانی سلێمانی لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاندو وتی: لە ساڵی رابردودا (‏‎ ‎‏٣٤٥‏‎ ( ‎ڕاگیراو‎ ‎و‎ ‎سزادراوی‎ ‎ژن‎ ‎ومنداڵان‎ ‎و‎ ‎نەوجەوان تۆمارکراوە و ٢٩٥ کەسیش ئازاد کراون.‏
 
وتیشی: بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەی٤٣٪ ژمارەی تاوانباران کەمی کردوە.‏
 
هەر لە راپۆرتەکەی ناوەندی نیشتیمانی ئاماژە بەکۆمەڵێک کێشەی چاکسازی ژنان کراوە لەوانە نەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لە چاکسازی ژنان و ‏نەبونی‎ ‎بنکەی‎ ‎تەندروستی هاوکات تیشیکی خستۆتەسەر کێشەیەکی گەورەی راگیراوان کە زۆری‎ ‎ماوەی‎ ‎ڕاگرتن‎ ‎و‎ ‎درێژەکێشانی‎ ‎ماوەی‎ ‎دادگایی‎ ‎کردنیانە.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,338,514     ژمارەی میوان 1952

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە