کچێک دەبێتە بابا نۆیلی مناڵانی گەڕەکە هەژار نیشینەکان

2021/01/01    1804 جار بینراوە
 
* نەوژین، رێناس ساڵەح
 
ئەوە بابا نۆیلی کریسمس نیە، کە منداڵەکان دەرویان داوەو دیاری وەردەگرن، بەڵکو ئەوە کچێکەو  دەڵێت: دەمەوێت دڵی ئەو مناڵانە خۆشبکەم کە بێبەشن لە زۆرشت. یەکێک لە منداڵەکان بە پێی کەنیەوە کە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە دەیگوت"ئەو چۆن دەیزانی ئێمە حەزمان لەم یاریانەیە".
 
 
سنور ئەحمەد، لەبری بابەنۆیل کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠٢٠ دەچێتە گەڕەکێکی هەژار نیشین لە قەزای کەلار، دیاری بەسەر مناڵانەی ئەو گەڕەکەدا دابەشدەکات. لە بارەی بیرۆکەی کارەکەیەوە بۆ نەوژین وتی: بیرمکردەوە لە باردۆخەدا مناڵانێکی زۆر لە گەڕەکە هەژارەکان بێبەشن لە دەیان پێداویستی لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوانمان لە بیربێت ئەگەر بە شتێکی کەمیشبێت پێیان بڵێین دڵخۆشی ئێوە بۆ ئێمە گرنگە.
 
 
کەلار، سنور ئەحمەد، لەکاتی دابەشکردنی دیار بەسەر مناڵانی گەڕەکێکی قەزای کەلار، وێنە: نەوژین
 
لەکاتی دابەشکردنی دیاریەکاندا نەوژین لە گەڵ چەند منداڵێکیان دوا یەکێک لەو منداڵانە کچێکی تەمەن شەش ساڵ بو بە ناوی فاتیمە محەمەد، وتی: "دیاریەکەم زۆر خۆش دەوێت" لەگەڵ ئەوەشدا بە توندی لە باوەشی خۆی گرتبو.
 
 
کەلار، فاتیمە محەمەد، دوای وەرگرتنی دیاریەکەی وێنە: نەوژین
 
سنور، لە ماوەی ئەم هەفتەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ سەردانی چەند گەڕەکی دیکەی کردوە لە باریەوە وتی:ئەمەم کرد بۆ ئەوەی زۆرترین مناڵ بیبینم و دیاریان پێشکەش بکەم، چونکە لە کارەکەم تەنها ئەوە ئامانجم بوە.
 

 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,613     ژمارەی میوان 463

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە