لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتی ئایسلەندا، كچە كوردێك توانی کورسیەکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێت و دەڵێت: ”خێزانەکەم لە ساڵی (١٩٩٣)ەوە لە کوردستانەوە کۆچیان کردوە بۆ ئێرە“.
لەنیا تەها کەریم، (لەنیا رون) تەمەن ٢١ ساڵ، دایكی خەڵكی هەڵەبجەیە و باوكیشی خەڵكی سلێمانییە، لە ئێستادا لە وڵاتی ئایسلەندا دەژین، لەنیا خوێندكاری زانكۆیە، بەمەش بو بە بچوكترین ئەندامی پەرلەمانی ئایسلەندا.
لەنیا لە بارەی کوردبونیەوە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان باسیلەوەکرد: ”من لە خێزانێکی کوردم، ماوەی ٢٨ ساڵە خێزانەکەم هاتونەتە ئەم وڵاتە، بەڵام من لە ئایسلەند لە دایکبوم و گەورە بوم“.