پەیوەندیکردن بەهێڵی گەرمی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لە هەڵکشاندایە

2021/09/08    809 جار بینراوە

*نەوژین – پەرژین کامەران، چاوان محەمەد

بە گوێرەی ئامارەکان پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی روبەڕوبونەوەی توندوتیژی لە هەڵکشاندایە، لەسەرتایی ئەمساڵەوە نزیکەی حەوت هەزار پەیوەندی بە هێڵەکەوەکراوە، کە زۆرینەیان بەهۆی کێشەکانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکانەوە بوە.

جەمال رەسوڵ، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە لێدوانێکیدا بۆ نەوژین وتی: ”لەماوەی حەوت مانگی رابردوی ئەم ساڵدا (٦٩٣١)پەیوەندی بە هێڵی گەرمی(١١٩)وە کراوە زۆربەی پەیوەندییەکان لەسەرکێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە .

کێشەی پەیوەندیکەران هەمەجۆرن، خێزانی و دەرەوەی خێزانن، هیوا کەریم، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاروبونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە پارێزگای سلێمانی، بۆ نەوژین وتی: ”ئەگەر پەیوەندیەکە پێویست بکات بە زوترین کات دەگەیەنە شوێنی کەسەکە، بەڵام هەندێک لەوانە راوێژ وەردەگرن یان داوای رێنمای چۆنیەتی سکاڵاتۆمارکردن دەکەن، بەشی  زۆرینەی ئەوانەشی کەوا  پەیوەندی دەکەن ژنانن“.

هێڵی گەرمی ١١٩ ماوەی سێ ساڵە لە هەرێمی کوردستان لەکاردایە، ئەم هێڵە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بە هاوکاری رێکخراوی (UNFPA)ئەنجامدراوە، لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کارایە، ژنان و ئەندامانی خێزان دەتوانن بێ بەرامبەر لەڕێگەی کۆمپانیاکانی موبایلەوە پەیوەندی بکەن لەکاتی هەبونی کێشە داوای هاوکاری سکاڵای یاسای و دەرونی و کۆمەڵاتی بکەن.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,306     ژمارەی میوان 526

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە