پرسی رێزگرتن لە ئافرەت و یەکسانی جێندەر دەخرێتە پرۆگرامەکانی خوێندن

2021/08/16    534 جار بینراوە
 
* نەوژین - پەرژین کامەران
 
لە پرۆژەیەکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوام (KIDO) پرسی یەکسانی جێندەر و توندوتیژی دژ بە ژنان دەکەنە بەرنامەی پرۆگرامەکانی خوێند و دەزگاکانی راگەیاند.
 
سەرکەوت عومەر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، بۆ 'نەوژین' وتی: بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئەرکێکی هەمەلایەنە و گشتگیرە، ئەرکی بەڕێوبەرایەتیەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی نییە بەتەنیا ئەرکی هەریەکە وەزارەتەکانی (رۆشنبیری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، تەندروستی پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتی، گواستنەوەو گەیاندن)ەو هەریەکە لەم شوێنانە رۆڵی بەردەکەوێت.
 
ئەو دەشڵێت: پێشنیارمانکردوە بۆ وەزارەتی پەروەردە  کە پرسی باڵانسی جێندەر، خوێندنی جێندەر و باسکردن لە رێزگرتن لە ئافرەت لەقۆناغەکانی مناڵییەوە کە دەچێتە دایەنگا و باخچەی ساوایان، دواتریش‌ بۆ ناوەندەکانی خوێندن بخرێتە ناو پرۆگرامەکانیانەوە.
 
بەڕێوبەرەکەی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە باسیلەوەکرد وێنەیەکی پێشنیارەکانیان ناردوەتە دامودەزگاکان بۆ کارکردن لەسەری.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,419     ژمارەی میوان 784

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە