* نەوژین
جارێکی دیکە هۆشداری دەدرێت لە بارەی هاككردنی ئه‌كاونت و په‌یجی سۆشیاڵ میدیای ژنانی چالاكوان، بۆ ئەم مەبەستە کۆبونەیەک لە ئاستی باڵای ئەنجومەنی خانمان بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان بەڕێوەچو.
لەسەر ئەم پرسە ئەمڕۆ ئەمیداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان، كه له چه‌ند رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌ك پێكهاتوه كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئەنجامدا
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان ئاماژه‌یان بۆ زیادبونی رێژه‌ی ئه‌م دیارده‌یه كرد، كه ژنانی چالاكوانی كردۆته ئامانج و بۆته گرفتێكی راسته‌قینه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان، په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان و داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت و هه‌موان هاوكاربن بۆ پاراستنی ژنان و دۆزینه‌وه‌و سزادانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌م تاوانانه دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی سیمكارتی بێ مۆڵه‌ت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردو هاوپەیمانی ژنان
بەیانامەیەکی هۆشداریان لەسەر ئەم کێشەیە بڵاوکردوەو داوای بەدەمەوە هاتنی بەپەلەیان کرد لە وەزارەتی ناوخۆ و داد و داواکری گشتی و ئەنجومەنی باڵای خانمان.