لە رێگەی باندێکەوە هەڕەشە لە ژنانی رێکخراوەکان و چالاکوانان دەکرێت

2021/08/09    564 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
هاوپەیمانی ژنانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رێگەی گروپێکەوە دەستکراوە بە هاکردنی ئەکاونتەکانی سۆشیاڵ میدیای ژنانی ئەندامی رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان ئەمەش بە مەتریسەکی گەورە بۆسەر ئەم رەوتەی ژنان دادەنێت.
 
لە راگەیاندراوێکی هاوپەیمانی ژنانی کوردستاندا هاتوە لە رێگەی گورپێکی هاکردنەوە ژنانی بەتواناو رۆشنبیر کەوتونەتە بەر هەڕەشەو لە شکۆیان دەدرێت، ئەمەش بە هەنگاوێک دەزانن بۆ رێگری کردن لە پێشکەوتنی ژنان و گەڕاندنەوەیان بۆ چوارچێوەی ماڵ.
 
دروستکردنی پەیج و ئەکاونتی ساختەو بڵاوکردنەوەی فیلمی دروستکراوی نەشیاو لەسەر ژنانی چالاکوان
 
هاوکات لە رێگەی بەیانامەکەیانەوە کە ئاراستەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، دامودەزگا ئەمنیەکان، داواکاری گشتی و  ئەنجومەنی باڵای خانمانیان کردوە ئاماژەیان بەوەکردوە ئەم باندە هەستاوە بە هاکردنی ئەکاونتی چەندین ژنە چالاکوان دانانی پەیج و ئەکاونت بەناوی ژنانی دیار و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان ناردنی نامەی نەشیاو بەناویانەوە بۆ خەڵکێکی زۆر، دروستکردنی گرتەی فیلمی نەشیاو لەسەریان و ناردنی نامەی هەڕەشە و وتەی ناشرین بۆ ئەو خانمانە لە رێگەی ژمارەیەکەوە کە لە کۆمپانیای کۆرەک و ئاسیاسێڵ تۆمارنەکراوە.
 
لە کۆتایی بەیانامەکەدا داوادەکەن: حکومەت بە کردار بێتە سەرخەت بۆ ئەم کێشە و کۆمپانیاکانی پەیوەندی بەدیاریکراوی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم وەڵامی ئەو نوسراوانەی دادگابدەنەوە کە پەیوستن بەم بابەتەوە چونکە ئاگەدارین کە وەڵامی ئەو نوسراوانە نادەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت رێگە بەفرۆشتنی هێڵی بێناونیشان نەدرێت.
 
ئەم بەیانەمەی هاوپەیمانی ژنان کە لە زیاتر ١٦ رێکخراو تێیدا بەشدارن لە کاتێکدایە لە دو هەفەتەی رابردو ژمارەیەک چالاکوانی ژن ئەکاونتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیان هاککراوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,126     ژمارەی میوان 3019

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە