تەرمی کچێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە

2021/08/08    613 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە ئاکرێ تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵ دۆزریەوە کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەوەیەتی و پۆلیس دەڵێت فەرمانی گرتمان بۆ بکوژانی دەرکردوە.
 
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ، بە نەوژینی راگەیاند: ˮکاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ، لە سنوری قەزا ئاکرێ تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە، تەرمەکەی رەوانی پۆلیسی دادکراوە و ئاسەواری فیشەک بە جەستەوەیەتی“.
 
لە بارەی دەستگیرکردنی بکوژانی وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک وتی: ˮپەڕەی لێکۆڵینەوەمان بۆ تاوانەکە کردوەتەوە فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتباران دەرچوە، زانیاری تەواومان دەستکەوتوە، بەڵام لەبەر رێکارەکانی لێکۆڵینەوە ئاشکاری ناکەین“.
 
ئەمە لە کاتێکدا بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥ کچ و ژن لە پارێزگای دهۆک کوژراون.
 
هێمن سڵێمان، جەختی کردوە کە سەرجەم ئەو تۆمەتبارو تاونبارانەی لە دۆسیەکانی کوشتنی ژنان تێوەگلاون دەستگیرکراون یان خۆیان رادەستی پۆلیس کردوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,701     ژمارەی میوان 5051

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە