لە هەرێم ژنێک وەک سەرۆکی داواکاری گشتی دەست بەکار بو

2021/07/27    606 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە پارێزگای دهۆک ژنێک وەک سەرۆکی داواکاری گشتی پارێزگاکە دەست بەکاربو، بەمەش دوای ئیدارەی گەرمیان دەبێتە دوەم ژن کە لە هەرێم ئەو پۆستە وەردەگرێت.
 
خانمە دادوەر هەدار عەبدولمەجید، ئەمڕۆ وەک سەرۆکی داواکاری گشتی لە پارێزگای دهۆک دەستبەکاربو، ئەمەش پاش ئەوەی لە مانگی رابردوە فەرمانی دەستبەکاربونی بۆ دەرچوبو.
 
لە ماوەی رابردودا دادوەر هەدار عەبدولمەجید، وەکو داواکارای گشتی لە دادگاکانی شاری دهۆک و چەندین دادگای قەزاو ناحیەکانی ئەو پارێزگایە کاری کردوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,613     ژمارەی میوان 1055

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە