پاداشت لە هەولێر دەبێتە یەکەم کچە زێڕەنگەری شارەکەی

2021/07/26    782 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
بۆ یەکەم جار لە شاری هەولێر کچیک دەست بە کاری زێڕەنگەری دەکات هەروەک ئیشی لەحیمکردنی زێڕو زیو دەکات، باوکیشی دەڵیت ”دەمەوێت کچەکەم بێتە رێچکەشێکن و خێزانەکانی دیکەش رێگری لە کچەکانیان نەکەن بۆ کارکردنی جیاواز“.
 
پاداشت پشکۆ، تەمەن ١٣ ساڵ، یەکەم کچە زێڕێنگەری شارەکەیەتی لە پای ئەوە  سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشیوە.
 
پاداشت بۆ نەوژین وتی: لەمناڵیەوە حەزم لە کاری زێڕنگەرییە، بە هۆی ئەوەی باوکم کاری زێڕنگەری دەکات، شارەزایەکی تەواوم لە ئیشەکەدا هەیە، ماوەی دو مانگ بەتەنیاخۆم دوکانم بەڕێوەبردوە.
 
روژانە جگە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران کاری لەحیمکردن و دیزان و دروستکردنی زێڕ و زیویش دەکات.
 
 
پاداشت پشکۆ، لە کاتی کارردن وێنە: نەوژین
 
”سەرسامم بە توانای کچەکەم و دەمەویت ببێتە رێچکەشێک بۆ کچانی دیکەش“
 
باوکی پاداشت باسلەوەدەکات سەرسامە بە توانایی کچەکە دەیەوێت لە داهاتودا زیاتر پەر بە کارەکەی بدات.
 
پشکۆ خالد، باوکی پاداشت بۆ نەوژین وتی: ”سەرەڕای حەزی کچەکەم بۆ کاری زێڕنگەری پێمخۆشە شانبەشانی من کاردەکات، سەرسامم بەو ئاستە بەرزەی هەیەتی، بەڵکو پاداشت ببێتە هاندەرێک بۆ خەڵک کە بە بیانوی عەیبە و شەرمە رێگە بە ئیشکردنی کچە کانیان نادەن، بیرکردنەوەیان بگۆڕن“.
 
لەگەڵ ئەوەشدا پاداشت دەیەوێت لە داهاتودا بروەی زیاتر بە کارەکەی بدات ببێتە خاوەن کاری سەربەخۆی خۆی لە بواری زێڕەنگەری.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,197     ژمارەی میوان 384

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە