* نهوژین
ئەمڕۆ ١٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت و تا ئێستا بەشداری ژنانیش لە بزوتنەوەکە کەمترە لە ١٣٪ و لە پێگە گرنگەکانی حزبەکە رۆڵیان لاوازە.
رۆژی (٢٥/٧/٢٠٠٩)نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەیەکی نوێی بە ناوی 'گۆڕان' راگەیاند کە یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حزبەکەی بەوە ناساند گرنگی تایبەت بە رۆڵی بەشداری ژنان لە سیاسەت و حکومەتدا دەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لەکۆی ٦٥ ئەندامی جڤاتی گشتی ٩ ژن هەن، کە دەکاتە ١٣٪ى كۆی رێژهى جڤاتهكه، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکەش خاڵیە لە ئەندامی ژن.
هەروەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆی ٥ ئەندام یەک ژنە ئەندامی هەیەو لە پەرلەمانی کوردستانیشدا لە کۆی ١٢ پەرلەمانتار ٤ ئەندامی ژنە.