زیاتر لە ٣٠٠٠ ژنە بازرگان لە پارێزگای سلێمانیدا کاردەکەن

2021/07/25    547 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
بە پێی ئامارەکانی ژوری بازرگانی سلێمانی زیاتر لە ٣٠٠٠ ژنە بازرگان لە پارێزگاکەدا کاردەدەکەن، لە بوارەکانی پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازیدا.
 
ئەحمەدی حاجی فاتم، نوێنەری ژوری بازرگانی سلێمانی، بۆ نەوژین وتی: (٣١٨٤) ژنە بازرگان هەڵگری پێناسی ئەندامیەتی ژوری بازرگانی سلێمانین، لە بوارە جیاوازەکاندا کاری بازرگانی دەکەن وەکو(پرۆژەی پیشەسازی، کۆمپانیاکان، نوسینگەی خانوبەرە، ئارایشتگا ، دوکانی جل و بەرگ) لەگەڵ چەندین بواری تر سەرقاڵی کاری بازرگانین.
 
نوێنەرەکەی ژوری بازرگانی سلێمانی، باسیلەوەشکرد: ژنان زۆر چالاکن و ئەتوانن لە هەمو بوارەکاندا ئیش بکەن، بەتایبەت بواری بازرگانی، ئەو کارانەی گرتویانەتە دەست و کاری تێدا دەکەن ئێمە بە سەرکەوتو ئەیان بینین.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,626     ژمارەی میوان 1057

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە