دوای ئەوەی کچە تەمەن 20 ساڵەکەی خۆی دەکوژێت دایکی دەچێتە سەر گۆڕەکەی و ناگەڕێتەوە

2021/07/06    960 جار بینراوە
* نەوژین
 
لە شاری دهۆک کچێکی 20 ساڵان کۆتای بە ژیانی خۆی هێناو دایکشی لەتاو گیان لەدەستدانی کچەکەی لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە
 
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: دوای ئەوەی کچێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا دایکی توشی بارێکی دەرونی سەخت بوەو بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ چوەتە دەروە بۆ سەر گۆڕی کچەکەی و نەگەڕاوەتەوە".
 
وتەبێژەکەی پۆلیس دەشڵێت: داواکارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن بۆ دۆزینەوەی.  
 
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەماوەی ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤ کچ و ژن لە پارێزگای دهۆک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,445     ژمارەی میوان 46

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە