* نه‌وژین، سازان مسته‌فا
هه‌رگیز (شیلان) ئه‌وه‌ى له‌بیر ناچێت كه چه‌ندینجار سه‌رباری بونى ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌كى زۆر، به‌ڵام ناچار بوه بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ى و دانه‌بڕێت، چونكه له‌لایه‌ك پێی شه‌رم بوه باسی ئه‌و دۆخه‌ى هه‌یه‌تى بیكات، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و دۆخه به نه‌خۆشی هه‌ژمار ناكرێت هه‌تا به‌هۆیه‌وه مۆڵه‌تى پێبدرێت.
ئه‌و دۆخه‌ى (شیلان) باسی ده‌كات، چی تر نیه جگه له سوڕى مانگانه، كه حاڵه‌تێكى بایه‌لۆژیی به‌ربڵاوی نێو ژنانه له‌پاش پێگه‌یشتن، كه ئازار و كێشه‌ى جه‌سته‌یی و ده‌رونی زۆری بۆ ژنان هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌و ئازاره زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ژنان نیگه‌ران ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ناتوانن له كاتى ئه‌م سوڕه مانگانه‌ییه‌دا پشو وه‌ربگرن، به‌ڵكو به ناچارى ده‌بێت بچنه سه‌ر كار.
شیلان كامه‌ران، فه‌رمانبه‌ره، باس له كۆژانى خۆیان له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌كاتی سوڕی مانگانه به تایبه‌تی له رۆژی یه‌كه‌مدا، توشى ئازارێكی زور توند ده‌بینه‌وه، هه‌روها زۆر توڕه و بێتاقه‌ت ده‌بین".
وتیشی: له‌به‌ر گۆڕانی هۆرمونات پێویستیمان به پشوه، به‌ڵام پشو وه‌رناگرین و به ناچارى دێینه‌وه ده‌وام، چونكه هیچ یاسا و رێنماییه‌ك نیه كه ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان ناچار بكات به پێدانى مۆڵه‌تمان له‌م كاتانه‌دا.
سوڕى مانگانه، له روه زانستیه‌كه‌یه‌وه بریتیه له هه‌ندێك گۆڕانكاریی جه‌سته‌یی كه له كۆئه‌ندامى زاوزێی مێینه و به‌تایبه‌تى مناڵدان و هێلكه‌دان دا روده‌دات و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ دروستكردنى هێلكه و دوگیان بون، ئه‌م سوڕه هه‌مو مانگێك دوباره ده‌بێته‌وه و به‌پێی كه‌سه‌كان ماوه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌گشتى له‌نێوان 6-8 رۆژ دایه.
ژنان شەرم دەکەن بڵێن لە سوڕی مانگانەداین
ژنان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌كه له ناوه‌وه‌ى جه‌سته‌دا روده‌دات، به‌ڵام ئازار و كاریگه‌ریه‌كه‌ى به‌سه‌ر كۆی كه‌سێتیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێویستیان به پشو بێت كه زۆرجار ناتوانن وه‌ریبگرن.
هێلین ئه‌حمه‌د، فێرخواز، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: حاڵەتێکی زۆر ناخۆشە له کاتی هاتنی سوڕی مانگانە جگە لە ئازارەکەی دەبێت بیر لەوەش بکەیتەوە چۆن داوای مۆڵه‌ت بکەیت.
به‌شێكى ئه‌وه‌ى واده‌كات ژنان له كاتى سوڕى مانگانه‌دا به‌رده‌وام بن له كاركردن و مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن، شه‌رم كردنه.
شیلان، جه‌خت له‌مه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: زوربه‌مان رومان نایه‌ت بڵێن كه له سوری مانگانه داین و پێویستمان به مۆڵه‌ته، هه‌ربۆیه ده‌چینه سه‌ر كار.
به‌ڵام ئه‌م شه‌رم كردنه‌ى ژنان له سوڕى مانگانه، به‌لای چالاكێكى بوارى مافه‌كانى ژنانه‌وه، كارێكى هه‌ڵه‌یه.
"سوڕی مانگانه به پرسێكی زۆر شاراوه و نهێنی دانراوه، له كاتیكدا ئه‌م پرسه حه‌قیقه‌تێكی سروشتی و بایه‌لۆژی ژنانه كه پێویست به‌وه ناكات ببێته مایه‌ی عه‌یبه و شه‌رم و بشارێته‌وه وسه‌ركوت بكرێت". ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان، واده‌ڵێت.
كێشه‌ى ئه‌و ئازاره‌ى له سوڕى مانگانه‌دا روبه‌ڕوى ژنان ده‌بێته‌وه، له‌وه‌دایه كه سه‌رباری لێكه‌وته جه‌ستییه‌كانى، پشێوی ده‌رونى و مه‌زاجیشییان بۆ دروست ده‌كات.
کوردە شێخانی، چارەسەرکاری دەرونی، بۆ (نه‌وژین) وتى: سوڕی مانگانه ماوه‌یه‌كی سه‌خت و دژواره بۆ هه‌مو ژنان، جگه له‌وه‌ى توشی ئازار و حاڵه‌تى ناڕه‌حه‌تى جۆراوجۆریان ده‌كاته‌وه، هاوكات له روى ده‌رونیشه‌وه توشی بێتاقه‌تى و بێزارییان ده‌كات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه كه ژنان له‌م كاته‌دا زیاتر له‌هه‌ر كاتێك پێویستیان به پشوه، چونكه به چونه سه‌ركاریان ره‌نگه دۆخیان خراپتر بكات.
له عێراق و هه‌رێمى كوردستان سوڕى مانگانه وەک هۆکارێک بۆ مۆڵەتکردن پۆلێن نەکراوە
سوڕى مانگانه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌كو نه‌خۆشی یان حاڵه‌تێكى جیاوازى ته‌ندروستى ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه به‌هۆیه‌وه ژنان بتوانن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، به‌وپێیه‌ى هه‌مو مۆڵه‌تێكى ته‌ندروستى پێویستی به نوسراوى پزیشك هه‌یه.
هێلین، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: له‌مڕوه‌وه هیچ رەچاوی دۆخی کچان نەکراوە، چونكه بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت ناچار كراوى پسوڵه و نوسراوى پزیشكت پێبێت، له‌لایه‌ك حاڵه‌ته‌كه به نه‌خۆشی هه‌ژمار ناكرێت، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كچان شه‌رم ده‌كه‌ن باسی دۆخه‌كه‌یان بكه‌ن.
له‌هه‌ندێك له وڵاتانى جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا، ژنان له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا مۆڵه‌تیان پێده‌درێت.
پرسیاری ئه‌وه‌مان روبه‌ڕوى ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان، چالاكى بوارى مافه‌كانى ژنان كرده‌وه، كه ئایا ده‌شێت ئه‌م رێچكه‌یه‌ى ئه‌و وڵاتانه له عێراق و كوردستانیش بگیرێته‌به‌ر؟
ئه‌و پێیوابو كه ئه‌مه "بیرۆکەیەکی زۆر شۆڕشگێڕانەیە و جێبەجێکردنیشی کاتێکی زۆری پێویستە"، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه بۆ به‌دییهاتنى پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی ئاگایی و هۆشیاری ده‌سته‌جه‌معی ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی: ده‌توانین داوایه‌كی له‌و جۆره بكه‌ین كه ژنان لانیكه‌م له یه‌كه‌م و دوه‌م رۆژی سه‌ره‌تای سوڕه‌كه‌دا بتوانن موڵه‌ت وه‌ربگرن یاخود نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان.
* ئه‌م راپۆرته دواى به‌شدارییكردنى ئاماده‌كار له خولێكى رێكخراوى (ئینته‌رنیوز) له‌باره‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى هه‌ستیاریی جێنده‌ریی، ئاماده كراوه.