مونا یاقو: هاوڵاتیان لە هەرێم بە مافەکانیان نەگەشتون

2021/06/29    566 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت بونی دەستەکەیان گرنگی تایبەتی هەیە چونکە خەڵکی کوردستان بە مافەکانیان نەگەشتون.
 
مونا یوخەننا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی : زۆر کەس دەپرسن و دەڵێن سودی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ چیە لەکۆمەڵگاکەمان!؟  وەڵامی من ئەوەیە: سودى دەستەی مافی مرۆڤ زۆر کەمە لەو کۆمەڵگایانەی کە هاوڵاتیانی بەسەرجەم مافەکانیان گەیشتون وپێویستیان پێ نیە ، بەڵام بۆ کۆمەڵگەی ئێمە بونی پێویستە .
 
رۆژی (١٨/٥/٢٠٢١) پەرلەمانی کوردستان بە کۆی 71 دەنگ و بە زۆرینە، مونا یوخەننا یاقو-ی بە سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵبژارد، بەمەش بو بەیەکەم ژن کە ئەو پۆستە وەربگرێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,926     ژمارەی میوان 486

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە