پارێزەرێک هۆکاری جێبەجێنەکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئاشکرادەکات

2021/06/27    543 جار بینراوە
 
* نەوژین - پەرژین کامەران
 
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، تازەترین راپۆرتی خۆی بە ناو نیشانی(چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی خێزانی)بۆ رای گشتی و راگەیاندنەکان خستەڕو پارێزەرێکی رێکخراوەکەش باسلەوەدەکات بەهۆی دەقی قانونی دیکەوە رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەم یاسایە هەیە.
 
 
گۆنا مەجید، پارێزەر لە رێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان بۆ نەوژین، وتی: ”رێگری یاساکان زۆر زۆر بوە ناوەڕۆکی یاساکان رێگرە لەوەی، کە یاساکانی توندوتیژی خێزانی باش جێبەجێ بکرێت“
 
بە گوێرەی ئەو  ئامارو داتایانەی رێکخراوەکە بڵاوی کردوەتەوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەمو پارێزگاکان رێژەی سکاڵا لەساڵی(٢٠٢٠)کەمتر بوە بە بەراورد بە ساڵی(٢٠١٩).
 
 
ئەو پارێزەرە باسی لەوشکرد: بەگوێرەی دەرئەنجامی راپرسی و بەدواداچونەکانیان رێژەی توندوتیژی دەرونی بەرامبەر ژنان لەناو خێزاندا بەرزترین داتایی جۆری توندوتیژیە هەیە“.
 
لە (٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١) لە پەرلەمانی کوردستان یاسای 'بەرەنگابونەوەی توندوتیژی خێزانی' دەرکرا، کە بەیاسای ژمارە 8 ساڵی 2011 ناسێندراوە، تێدا توندوتیژیەکانی بەرامبەر بە ژنان بە تاوان هەژمارکردوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,840     ژمارەی میوان 195

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە