ئەندامێکی پەرلەمان: کارمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی نەکردوە

2021/06/22    586 جار بینراوە
*نەوژین - پەرژین کامەران
 
یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بۆ هەموارکردنەوەی رەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کراوە ئەندامێکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت کاریان لە سەر نەکردوە.
 
 
خەدیجە عمر تەها، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ نەوژین وتی: ”پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای توندوتیژی خێزانی، پێشکەشمانکراوە  لەلایەن لیژنەی کاروباری ئافرەتانەوە، بەڵام وەکو لیژنەی یاسایی کارمان لەسەر نەکردوە“.
 
هەروەک ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی جەختیکردەوە، لە یاساکەدا هەڵە و کەمو کورتی هەیە و پێویستی بە هەموار کردنەوە هەیە. 
 
لە (٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١) لە پەرلەمانی کوردستان یاسای 'بەرەنگابونەوەی توندوتیژی خێزانی' دەرکرا، کە بەیاسای ژمارە 8 ساڵی 2011 ناسێندراوە.
 
یاساکە لە هەشت مادە پێک هاتوە، تێیدا ئەم توندوتیژیانەی بە تاوان ناساندوە ( زۆر لێكردن لە هاوسەرگیری، هاوسەرگیری ژن بە ژن‌و بە شودانی بچوك، بەشودان لە بری خوێن، تەڵاقدانی بە زۆر، زۆر لێكردنی مێرد لە ژنەكەی لەسەر لەشفرۆشی‌و داوێن پیسی كردنە پیشە، خەتەنەكردنی مێینە، ناچاركردنی تاكەكانی خێزان لەسەر وازهێنان لە فەرمانبەریەتی یان كار بەبێ‌، ناچاركردنی مناڵان لەسەر كاركردن‌ و وازهێنان لە خوێندن، خۆكوشتن بەكاریگەری توندوتیژی خێزانی، لەبار بردن بەكاریگەری توندوتیژی خێزانی، لێدانی تاكەكانی خێزان‌، ڕیسواكردن‌و جنێودان‌، پیادەكردنی گوشاری دەرونی لەسەری‌و پێشێل كردنی مافەكانی‌و بەزۆر سەرجێی كردنی هاوسەریەتی).
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,022     ژمارەی میوان 5223

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە