کچانی یاری باسکە لە سلێمانی کێبڕکێی وڵاتانی دیکە دەکەن

2021/06/23    1241 جار بینراوە
 
* نەوژین - هۆزان فەریق
 
١٣٠ کچە یاریزان لە تەمەنە جیاوازەکان لە گۆڕەپانی مەشقەکانیان خەریکی راهێنانن، بەهۆی ئاست بەرزیانەوە هەندێکیان یاریزانن لە ئاستی هەڵبژاردەی باسکەی عێراق یاریدەکەن، راهێنەرەکەیان دەڵیت”ئەوان تەنها وەزشیان فێرناکەین بەڵکو دەمانەوێت ژنانێکی نمونەی بن بۆ کۆمەڵگەمان“.
 
 
سۆزیار سیروان، ماوەی شەش ساڵە لە ریزەکانی رێکخراوی ژیما مەشق و راهێنان ئەنجام دەدات  لە ئێستادا کاپتنی هەڵبژاردەی تازا پێگەشتوانی عێراقە، ئەو بۆ نەوژین وتی: ”بەشداری ١٢پاڵەوانیەتیم کردوە لەوانە پاڵەوانیەتی تازە پێگەیشتوانی عێراق، لاوانی کوردستان، پێشکەوتوانی کوردستان، لاوانی سلێمانی، هەڵبژاردەی عێراق ،پالەوانیەتیەکانی هەرێمی عەرەبی لەولاتی ئەردەن لەساڵی ٢٠١٩ ، پالەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا لەوڵاتی  سوریا“.
 
 
وەزشەوان ئاوا عەبدوڵڵا، لە کاتی یاریکردندا وێنە: نەوژین
 
رێکخراوی ژیما، کە بوەتە ناوەندێک بۆ پێگەیاندی کچانی یاریزان لە سلێمانی، یەکەم رێکخروە لەسەر ئاستی عێراق تایبەت بێت بە خانمانی وەزشەوان و لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە دامەزراوە و تەمەنی یاریزانەکانی لەنیوان (٦بۆ١٨) ساڵدایە.
 
”لە چالاکیەکانمان ناوەستین“
 
دامەزرێنەری ئەم رێکخراوە، رزگار رەئوفە ئەو بۆ نەوژین وتی: ”لە چالاکییەکانمان ناوەستین، ئێمە گەیشتوینەتە قوناغێک کەهەمو عێراق پشتگیریمان دەکات، لە ئێستادا 
بۆ بەشداریکردن لەپاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کارامەکانی تۆپی سەبەتە، کەتیپەکەی ئێمە لە شەش یاریزانی کچ پێک هاتوە لەو پاڵاوتنەدا، خەریکی مەشق و راهێنانن لە شاری بەغداد“.
 
 
بەشێک لە کچانی وەزشکاری  ژیما، وێنە: نەوژین
 
ئەو کچانی دێن بۆ مەش و راهێنان سەرەتاییەکانی یاری باسکتبۆل فێردەکرین، بە وتەی چنار فەتاح، کە  راهێنەرە ئەو کچانەی لە ژیما مەشق دەکەن بەدەر لە راهێنانی وەرزشی فێریان دەکەن چۆن لەگەڵ خێزانەکانیان وکۆمەڵگەدا هەڵسوکەوت بکەن و ژینگە بپارێزن.
 
دەشڵێت: ”بەردەوام کارئەکەین لەسەر بەهێزکردنی کەسایەتی کچەکانمان تا لە ئایندەدا ببنە سەرکردەی کۆمەلگا واتە ،گرنکی تەواومان داوە بە پەروەردەکردنی کچەکان لەڕوی کارامەییەکانی یاری و کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆجییەوە“.
 
هەروەها ئەوەیش نەشاردەوە کە پشگیری  دایک و باوکی   یاریزانەکان ئەرکی ئەوانی سوککردوە.            
   
داهاتویەک بۆ خانمانی وەرزشکار
 
ئەو کچانەی لێرە مەشق دەکەن پێدەگەیەنرێن لەماوەکانی داهاتودا لەڕیزی یانە جیاوازەکان درێژە بەیاری کردن دەدەن.
 
سانا محمد تەمەن (١١)ساڵ، لێرە خەریکی مەشقەکانیەتی بەشداری زیاتر لە چوار پاڵەوانیەتی کردوە بۆ 'نەوژین' باسیلەوەکرد، ماوەی چوار ساڵە دەستی بە وەرزشکردوە، ئەو رەتی دەکاتەوە وەرزشکردن رێگری کردبێت لە خوێندنەکەی و دەڵێت ” ژیانی رۆژانەش بەپێی کاتی وەرزش رێکدەخەم، زۆر دڵخۆشم بە یاریکردنم“.
 
 
وەرزشکار کیژە فەریق لەکاتی یاریکردندا، وێنە: نەوژین
 
لەگەڵ ئەوەشدا کیژە فەریق، کە ماوەی چوار ساڵە دەستی بەیاریکردن کردوە هەمان هەستی هەیەو دەڵێت: ”بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکان و یاریکردن بۆ ئێمە چێژێکی تایبەتی هەیە تەنها فێری وەرزش نابین بەڵکو کاریگەری هەیە لەسەر تەواوی ژیانمان“.
 
خاوەنی ئەم رێکخراوە چاوی لەوەیە ئەو کچانەی لێرە یاری دەکەن و خەریکی مەشقەکانیانن بگەنە لوتکەی یاری باسکتبۆڵ لەسەر ئاستی جیهان.
 

خانمە وەرزشکار بریسکە شۆڕش، لەکاتی یاریکردن وێنە: نەوژین

خانمە وەرزشکارسایە جەبار، لەکاتی یاریکردن وێنە: نەوژین

 وەرزشکار بارین رێبین، لەکاتی یاریکردن وێنە: نەوژین

بەشێک لە کچانی وەزشکاری  ژیما، وێنە: نەوژین

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,334     ژمارەی میوان 533

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە