* نەوژین
سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی 'بژوێن عوسمان' ئەو ژنەی لە سلێمانی دوای کوژرانی سوتێنرا دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ئاگادار کرانەوە بەبونی
تەرمێکی سوتێنراو لەنزیک گوندی عەزیزاوا ، پاش ئەوەی هێزەکانمان چونە شوێنی روداوەکە ، بەفەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچون ، توانرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لاشە سوتێنراوەکە ناسرایەوە کەژنێکە بەناوی ( ب ع ح ) لەدایکبوی ساڵی ( ١٩٩٠ )".
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە: لەڕۆژی ١٥و١٦ ی ٢٠٢١ تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوه دەستگیرکران بەناوەکانی ( پ ع ح ) ، (م ع ح )، ( ب ج ج ) ، تۆمەتباران دانیاننا بەوەدا کە لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لەسەر کێشەیەکی کومەڵایەتی هەستاوە بەبردنی تاوانلێکراو بە ئۆتومبێل و بردنی بۆ دەرەوەی شار
هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی ئاسایش لەکاتی سەرخستنی لە ناو ئۆتومبێلەکەدا ژنەکە بەرەنگاری بکوژەکەی بوەتەوەو بەوهۆیەوە دەستبەجێ لەلایەن تاوانبارەکەوە بەسێ فیشەک کوژراوە ، دواتر بردویەتی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گوندی عەزیزاوا سوتاندویەتی.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دو تۆمەتبارەکەی تر بەتۆمەتی پێدانی چەک و هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ، بەپێی ماددەی (406 ) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامه .