لە نەخۆشخانەیەکی گشتی گەرمیان دەست بە نەشتەرگەری ژنان و مناڵبون دەکرێت

2021/06/13    775 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری رایدەگەیەنێت لە نەخۆشخانەکەدا دەست بە نەشتەرگەری بۆ ژنان و مناڵبون دەکەن.
 
سامان سەرتیپ، بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری بۆ نەوژین وتی: "هەمو ئامادەکاریەک تەواوبوە بۆ دەستکردن بە نەشتەرگەری تایبەت بە ژنان و مناڵبون لە نەخۆشخانەکەماندا، بەڵام گرفتی نەبونی پزیشکی بێهۆشکاریمان هەیە".
 
ئەو نەشتەرگەریانەی بڕیارە لە نەخۆشخانەکە بکرێن نەشتەرگەری ساردن بەهۆی ئەوەی تەنها یەک رۆژ لە هەفەیەکدا دیاری کراوە بۆ نەشتەرگەریەکانی ژنان.
 
بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە زیاتر وتی: "ئێمە ناتوانین بەدەر لە هۆڵی نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەکە لەم کاتەدا شوێنی دیکە دابینبکەین رۆژەکانیش بۆ جۆرەکانی نەشتەرگەری دیاریکراون تەنها دەتوانین لە یەک رۆژدا نەشتەرگەری بۆ ژنان ئەنجام بدەین".
 
نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی تەنها بەشی مناڵبونی سروشتی تێدایە حاڵەتە گەرمەکان و ئەو نەخۆشخانەی پێویستیان بە نەشتەرگەریە دەنێردرێنە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیبی تایبەت بە ژنان و مناڵبون  لە کەلار، لەو نەخۆشخانەیەش هەندێکجار نەخۆشەکان دەنێردرێنە سلێمانی بەهۆی نەبونی بەشی ئیمێرجنسی لە نەخۆشخانەکە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,584     ژمارەی میوان 497

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە