مەلالا: دەبێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە خەباتی یەکسانی لەناو کەلتورەکانمان دەستپێبکەین

2021/06/07    635 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
مەلالا، ئەو کچەی دەنگی جیهانی بەلای کچانی وڵاتەکەیدا راکێشا جارێکی دیکە لە پەڕەی گۆڤارو ماڵپەڕە جیهانیەکان دەرکەوتەوە، باسلە هەوڵەکانی ژنان دەکات بۆ گۆڕانکاری کەلتور و چۆنیەتی گەشتنی بە زانکۆی ئۆسفۆرد بۆ تەواوکردنی خوێندن.
 
 
مەلالا یوسەفزای، ساڵی(٢٠١٢) لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا چەکدارەکانی تاڵیبان تەقەیان لێکرد، دوای ئەوەی هەڵمەتێکی راگەیاند بۆ خوێندی کچان لە پاکستان، بەڵام بەردەوام بو لە کارەکەی و ساڵی (٢٠١٤) بو بە گەنجترین کەس کە تا ئێستا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنابێت.
 
 
لە نوێترین دەرکەتنیدا  لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا چاوپێکەوتنێکی فراوانی پێشکەش بە گۆڤاری ( ڤۆگ) ی بەریتانی کرد و چەند تایبەتمەندییەکی لەسەر بەرگی ژمارەی تەمموزی گۆڤارەکە بڵاوکراوەتەوە.
 
 
مەلالا، لەسەر بەرگی گۆڤاری ڤۆگی بریتانی لە ژمارەی نوێی وەرزی هاوینەی گۆڤارەکە
 
”هەرگیز لەگەڵ ئەو کەسانەدا نەبوم کە هاوتەمەنی خۆم بون چونکە ئامانجەکەم گەورەبو“
 
لە چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لە چۆنیەتی خوێدنی لە زانکۆ دەکات و دەڵێت: ”ساڵی پار زانکۆی ئۆکسفۆردم تەواوکرد، من چێژم لە هەمو ساتەکانی وەرگرت، چونکە پێشتر ئەو شتانەم نەدی بو، من هەرگیز لە ناو ئەو کەسانەدا نەبوم کە هاوتەمەنی خۆم بون، چونکە دوای ئەوەی بریندارکرام و چاکبومەوە بەدونیادا دەگەڕام، کتێبم بڵاوئەکردەوە، دۆکۆمێنتاریم دەکرد، زۆر شتی دیکە کە بۆ تەمەنی من زۆربو یان هاوکارەکانم هاوتەمەنی من نەبون“.
 
 
وێنەیەکی مەلالا، لە گەڵ کتێبەکەی
 
”دەکرێت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکرێنە ناوەندێک بۆ گۆڕانکاری“
 
 
مەلالا، تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە باش دەزانێت ئەگەر لە رێگەیەوە خەبات بکرێت بۆ گۆڕانکاری و دەڵێت: من  نیگەرانم و رەخنەشم هەیە لە هەندێک چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەڵام دەکرێت گۆڕانکاریان تێدابکەین“.
 
”ژنان تەنها بە دەنگی خۆیان دەتوانن یەکسانی بەدەست بهێنن“ 
 
مەلالا، لە درێژەی قسەکانیدا دڵنیایی دەدات کە هەموان دەتوانن هەوڵبدەن بۆ گۆڕانکاری لە کلتورەکانیان ئەو بە کچان و ژنان دەڵێت: ”دەتوان لە ناو کلتورەکەتاندا دەنگی خۆتان هەبێت و یەکسانی بەدەست بهێنن“.
 
 
لە دوای ئەوەی بریندارکرا مەلالا و خێزانەکەی رویان کردوەتە وڵاتی بریتانیا لەوکاتەوە تا ئێستا نیشتەجێ ئەو وڵاتەن، ئەو دەیەوێت درێژە بە خەباتەکەی بدات بۆ مافی یەکسانی ژنان لەو وڵاتانەی مافەکانیانی تێدا پێشێلدەکرێت.
 
 
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,353     ژمارەی میوان 883

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە