”نەخۆشخانەیەکی ژنان چەند نەخۆشێک دەگەنە حاڵەتی مردن و پزیشک نەهاتوەتەوە بۆ بینیان“

2021/06/06    1012 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
 
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان ئاشکرای دەکات کە چۆن لە نەخۆشخانەکانی ژنان و مناڵبون لە کوردستان ژن و منداڵ هەبون لە حاڵەتی مردن بون کەچی پزیشکە پسپۆڕەکە چوە بۆ پرسەو کەسیش لێی نەپرسیونەتەوە دەشڵێت: ”چەندین ژن و مناڵ بون بە قوربانی ئەو جۆرە پزیشکانە چونکە لە کوردستان لێپرسینەوە نیە“.
 
 
دکتۆر نگین جەعفەر، لە لایڤێکی راستەوخۆدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆیدا دەڵێت: یەکەم ساڵی پزیشکم بو کوردستان لە هۆڵی لەدایکبونی مناڵبون بوین چەند نەخۆشێکمان هەبوە کە مەترسی لەسەر ژیانی مناڵەکانیان بو بەوەی بمرن یان توشێ شەلەل دەماخ بن یاخود مەترسی لەسەر دایکەکان بو، بەو دکتۆرە گەنجەکەم وت کە لەگەڵم بو لە ژورەکە کە من تازەم بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە تەلەفۆن بۆ پزیشەکە پسپۆڕە ئێشکگرەکە بکە، کەچی وتیان چوە بۆ پرسە“.
 
”ئەو پشتیوانی حزبی هەیە ئارەزوی خۆیەتی چۆن دێتەوە بۆ دەوام“
 
ئەو پزیشکە لە درێژەی قسەکانی باسلەوەدەکات، نزیکەی دەجار پەیوەندیان بەو پزیشکە پسۆڕەوە کردوە، کەچی نەهاتوەتەوە بۆ ئەوەی ژیانی ئەو ژن و مناڵانە رزگاربکات.
 
د.نیگین ئەوەشی خستەڕو کە دواتر پزیشکە گەنجەکە هیچ سکاڵایەک یان گلەیەکی نەبردوەتە ئیدارەی نەخۆشخانەکە پێێ وتوە: ”ئەو پزیشکە پسپۆڕە حزبی لە پشتە خۆی چۆن بیەوێت بەو شێوەیە دەوام دەکات کەسیش بۆی نیە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات“. لەبەرامبەردا د.نگین، ئەمە دەبەستێتەوە بە تێکەڵ بونی دەستی حزب لە ناونەخۆشخانەکان  کە بەمەش سیستەمی تەندروستی فاشلبوە.
 
د.نگین جەعفەر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنانە لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارک دادەنیشێت و پزیشکە لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە.
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,990     ژمارەی میوان 3042

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە