دوای مێرکڵ ژنێکی دیکە ئەڵمانیا بەڕێوە دەبات

2021/06/04    661 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
مانگی ئەیلول هەڵبژاردن لە وڵاتی ئەڵمانیا  بەڕێوەدەچێت، پارتی سەوز، بۆ ھەڵبژاردنەکان 'ئانەلێنا بایەربۆک'ی کاندید کردوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات "راوێژکاری ئەڵمانیا".
 
بایەربۆک، (١٥کانونی یەکەمی ١٩٨٠) لە لەدایک بوە، خاوەنی بڕوانامەی یاسایە، لەناو پارتەکەیدا خاوەن پەیوەندییەکی ناوخۆیی بەھێزە، وەک پسپۆڕی ژینگەی ناو پارتەکەی دەناسرێت و لە ساڵی (٢٠١٨)وە تاکو ئێستا لەگەڵ رۆبەرت ھابێک ھاوسەرۆکی پارتی سەوزە.
 
دیارترین دروشمی بایەربۆک گۆڕانکارییە دەشڵێت: ”پاراستنی ژینگە ئەرکی ئەم نەوەیەی ئێستای منە“.
 
بڕیارە لە ٢٦ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت بایەربۆک، چاوی لەوەیە ببێت بە راوێژکاری ئەو وڵاتە، بەڵام رێگاکەی سەخت و گرانە بەهۆی ئەوەی کێبڕکێکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان حزبەکانی ئەڵمانیا سەختن بە پێی راپرسیەکانیش بەدەست هێنانی ئەم پۆستە ئاسان نابێت.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,164     ژمارەی میوان 2990

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە