* نەوژین
لە پرۆژەیەکی نوێدا ژنانی کەمئەندام بنکەی تەندروستی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە، بڕیارە لەم ساڵدا (١٠٠٠) کەس تێیدا چارەسەر وەربگرن.
بێستون شەهید جەبار، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە راگەیاند: ”پڕۆژەکە بەهاوکاری (UNFPA) و بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێدەکرێت“.
پرۆژەکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبرێنە بنکەکان دوای ئەوەی پەیوەندی دەکەن و بە پێی ئەو پلانەی دانراوە تاوەکو کۆتایی ساڵ هەزار ژن سودمەنددەبن.
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە وتیشی: ئەو خزمەتگوزارییەی لە ئێستادا پێشکەش دەکرێت ژنانی تەمەن (١٥-٤٩)ساڵ دەگرێتەوە.