عێراق بۆ پارستنی کاندیدە ژنەکانی هەڵبژرادن لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا

2021/05/24    557 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
عێراق لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ پاراستنی کاندیدە ژنەکانی هەڵبژاردن لە ناوزڕاندن سوکایەتی پێکردن، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت”دەبێت ژنان لە هەڕەشەو ئاستەنگیەکان بپارێزرێن“.
 
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: لەگەڵ  هەریەکە لە حەمید الغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و یوسرا عەلاق بەڕێوەبەری کاروباری ژنان کۆبونەتەوە بۆ باسکردنی پێکھێنانی ئەو لیژنەیەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پاراستنی ژنانی کاندید لە ھەمو بوارە جیاوازەکان پێکیھێناوە.
 
وتیشی: ”جەختمان لەسەر گرنگیدان بە ژنان و پاراستنیان لە ھەڕەشە و ئاستەنگەکان کردوەتەوە کە روبەرویان دەبێتەوە لەسەرجەم بوارە جیاجیاکان“.
 
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و تێیدا ژنان بە (٩٦٣) کاندید دەچنە ململانیەی هەڵبژاردنەکانەوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,010     ژمارەی میوان 709

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە