* نەوژین
لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێک وەک بەڕێوبەری گشتیی شارەوانیەکانی پارێزگاکە دەستبەکاربو.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا خانمە ئەندازیار 'خێڵان عبدالرحمن ميرزا' وەك بەرێوبەری گشتی شارەوانیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەستبەکاربو.
ئەمە لە کاتێکدایە لە شاری هەڵەبجە ژنان لە ئێستادا توانیویانە چەندین پۆستی گرنگی حکومی لە شارەکە بگرنە دەست، لەوانە قایمقام، سەرۆکی زانکۆ، شارەوانی ناوەندی قەزای هەڵەبجە و لە بوارەکانی کاریشدا هەنگاوی زۆر باشیان ناوە.