پەرلەمان: کوشتنی ژنان زیادی کردوە

2021/04/27    529 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
پێنج لیژنەی پەرەلەمانی کۆبونەوە بۆ پرسی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و رایدەگەیەنن ئامارەکان روی لە زیادبونە 
 
پەرلەمانی کوردستان لە بارەیوە رایگەیاند: ”بەمەبەستی به‌دواداچون بۆ روداوەکانی ئەو ماوەیە كه‌ئاماژەکان نیشانى دەدەن توندوتیژیی خێزانی و کوشتن بەگشتی و کوشتنی ئافرەت بەتایبەتی، خەریکە رو لەزیادبون دەکه‌ن، بۆ گرنگیدان بەو پرسە كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیكردن لەمافی مرۆڤ و لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان، بەبەشداریی نوێنەری لیژنەکانی کاروباری یاسایی و لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئه‌نجامدرا.
 
لەکۆبونه‌وه‌كه‌دا، زیادبونی رێژەی توندوتیژیی خێزانی و کوشتن و کوشتنی ژنان بەپێی ئامارو داتاکانى ئەمساڵ خرانەڕو و شرۆڤەی پاڵنەرو هۆکارەکانی کرا، ھەروەھا باس لە بەکارھێنانی چەکی بێ مۆڵەت و کاریگەریی بەسەر زیادبونی ئەم دیاردانە کرا، جگە لەمەش پرسی رۆڵی نەرێنی و نابەریرسیارانەی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەورەکردن و زەقکردنەوەی رادەبەدەری ئەو بابەتانە باسی لێوەکرا.
 
پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: دوای گفتوگۆکان بریادرا لیژنە هاوبەشەکانی کۆبونەوەکە، بەمەبەستی بەدواداچون و چاودێری بۆ پرسی زیادبونی توندوتیژیی خێزانی و کوشتنی ئافرەتان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدەسه‌ڵاتەکانی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری کۆببنەوە بۆئەوەی بەهەماهەنگیی کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکرێن و پێداچونەوە بۆ یاسا پەیوەستەکان بکرێ.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,553     ژمارەی میوان 876

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە