مامەڵەی میدیا لەگەڵ تاوانەکانی کوشتن و پلانە نوێکەی وەزارەت بۆ ئەو پرسە

2021/04/26    1574 جار بینراوە

 

* نەوژین، رێناس ساڵح

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا زنجیرەیەک تاوانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێم رویاندا، بەشێوەیەک رێژەی زۆریەنی ژنان بون، تاوانەکان شاشەی تیڤیەکان و سۆشیاڵ میدیای تەنی بو شارەزایەکی میدیا دەڵێت” ئەوەی دەیبینین لەم تاوانانە ههر كهناڵێك روی كامێرا دهكاتهتازیهبار و داوای شێوازی چۆنیەتی تاوانەکە دەکات، ئەمەش هیچ بنهمایهكی ئهخلاقی راگەیاندن و پیشهیی تێدانییه‌“. دەرونناسێکیش جەختدەکاتەوە ”روماڵەکان لێکەتەی زۆرخراپی هەبوە“. لە بەرامبەریشدا وەزارەتی رۆشنبیری دەست بە دانانی'مۆنیتەرین' بۆ چاودێری میدیاکان دەکات.

 

میدیا چۆن روماڵی تاوانەکانی کرد؟

 

”كهناڵێك 17 پۆستی لهسهر روداوهكانی توندوتیژی لهپهیجهكهی كردوهو كهناڵێكی دیكه‌ 12 پۆستی لهسهر یهك روداوی تاوان كردوهتهنیا لهبهر ئهوهی بكوژهكهژن بوە“. ئەرسەلان رەحمان، شارەزاو پسپۆڕی بواری میدیایی تایبەتمەند ئەمە دەڵێت.

 

روماڵەکردنەکە لە میدیا پرۆفیشانڵەکان بەشێوەیەک بوە کە دەچوێندرێت بەوەی شێوازی گەیاندنی هەواڵەکانیان لە پیجێکی بێناونیشانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خراپتربوە.

 

سەلمە فاتیح، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ نەوژین ئەمەی خستەڕو وتی: ”بۆ ئێمە جێگای سەرنج بو زۆر میدیای باش و پرۆفیشناڵ بەرپرسیارانە مامەڵەیان نەکرد لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی تاوان لەناوەڕاستی مانگی نیساندا رویاندا، ئەو گلەیی و گازندانەی کە جاران دەکەوتە ئەستۆی میدیا سێبەرەکان و ئەلیکترۆنیەکان یان ئەو پەیجانەی کە ساحێبەکانیان دیار نین لە سۆشیاڵ میدیا، ئەمجارەبەرۆکی  دەزگا پێشکەوتوەکانی گرتەوە“.

 

پسپۆڕانی دەرونیش هۆشداریدەدەن لە خراپ روماڵکردن و گواستنەوەی تاوانەکانی کوشتن بەتایبەت لە باسکردنی شێوازی چۆنیەتی تاوانەکەو ئەنجامەکەی.

دێرین علی، پسپۆڕی دەرونی ئەوەی بە'نەوژین' وت ”زۆرێک لە وڵاتان دوای دادگا میدیا کار لەسەر کەیسەکان دەکات و روماڵیان دەکات ، یان کەسی تایبەت مەند و میدیایی تایبەت روماڵی ئەم قەزیانە دەکات لەگەڵیدا هۆشیاری و چارەسەر دەخرێتەڕو“.

 

هەڵەکان چیبون؟

 

بە وتەی ئەرسەلان رەحمان، گواستنەوەی ئەو روداو تاوانانە بەوشێوەیە ”هیچ بنهمایهكی ئهخلاقی و پیشهیی نییه“‌.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەچەند هەڵەیکی میدیایی کردو وتی: ”هەڵەکان هەڵەی یاسایی، ئیتیكی، پیشهیی، بابهتیبون لەگەڵ ههڵهلهگواستنهوهی زانیاری و ههڵهلهشێوازی بڵاوكردنهوهو روماڵ و چۆنێتی نیشاندان و زمانی داڕشتن و گهیاندنی زانیارییهكان لەگەڵ ئەمانەشدا دیارترین ههڵه، ئهوهیهكههیچ پهیامێكی نییهبۆ وهرگر“.

 

 

لە کاتی روماڵەکانی کوشتن و خۆکوشتن زومی کامێراکانی دەزگاکان بە لێشاو دەچونە ماڵی خاوەن قوربانی و بەردەم دەرگای نەخۆشخانەکان و سەرگۆڕستانەکان وتەیان لە کەس و کاری قوربانیەکان وەردەگرت داوایی گێرانەوەی چۆنیەتی روداوەکەیان لێدەکردن.

 

دێرین علی، ئاماژە بەوەدەکات: دەبێت لەکەیسی کوشتن و خۆکوشتن توێژەری دەرونی و کۆمەڵایەتی کاری تێدابکات، قسەلەگەڵ کەسانی نزیک لە قوربانیەکە بکات نەوەک میدیا لە شوێنی روداوەکە شێوازی خۆکوشتنەکە یان کوشتنەکە  بە وردی هەنگاو بە هەنگاو بپرسێتەوە“.

 

وتیشی: ئێمە کاریگەریەکانمان بە چاوی خۆمان بینی سەیردەکەین توڕەبونێکی ئاسایی دروست دەبێت لەناوخێزانەکان هەرزەکارێک دەچێت خۆی دەکوژێت،  یان کەسانێک هەن توشی زەبری دەرونی بون بە تایبەت کەسێک خۆی زەبری قورسی بەرکەوتبێت ئەو هەواڵە دەبینێت لە ناخیدا هاندان دروستدەبێت و سەرئەنجام خۆی دەکوژێت“.

 

 

هەروەک نامیق هەورامی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی و وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری بە 'نەوژین'ی رایگەیاند: ”ئەوەی ئێستا میدیا لە کوردستان دەیکات دورە لەهەمو ئیتیکێکی کاری رۆژنامەوانی و دابونەریتێکی کۆمەڵایەتی، هەندێک جار دەبینین لەبری هەواڵ ئۆپشنێک دەخاتەڕو خەڵکی تریش لەسەری بڕوا بەنمونە لەخاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن.

 

وەزارەتی رۆشنبیری: دەزگای چاودێری بۆ میدیاکان دادەنێین

 

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت: تێبینی زۆریانن لەسەر کۆی ئەدای میدیا هەیە لە هەرێمی کوردستاندا، بەوهۆیەوە خەریکی رێکخستنەوەین و چەند رۆژێکە لە کۆبونەوەی چڕدان.

 

نامیق هەورامی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی وەزارەتی رۆشنبیری وهونەری ، بە 'نەوژین'ی رایگەیاند: ”خەریکی دانانی مۆنیتەرینین وەک دائیرەیەکی سەر بەوەزارەت، هەمو ئامێرەکانی ئامادەکراوە چاودێری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین ئاسمانی و لۆکاڵیەکان، لەگەڵ ئەوەشدا شەش مانگ جارێک پێشێلکاریەکانی دەزگا میدیایەکان بڵاودەکەینەوە، هەروەک دەمانەوێت کار بۆ پرۆژەیەکی میدیای نیشتیمانی بکەین“.

 

وتیشی: بەردەوام ئاگەدارکردنەوەمان هەیە بۆ دەزگاکان کە گەشتە حاڵەتی زۆر ئاگەدارکردنەوە راگرتنمان هەیە.

 

لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکان سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و هونەری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت:  ئێمە وەک لیژنە لەگەڵ داخستن و راگرتنی پەخشی دەزگاکانی راگەیاندن نین دەبێت میکانیزمی دیکە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی میدیا بەرپرسیارانە مامەڵەبکات.

 

دانانی چاودێری لەسەر دەزگاکانی راگەیاند ترسی ئەوە دروست دەکات ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەوانی لە هەرێم سنورداربکرێت.

 

لە بەرامبەر ئەمەدا سەلمە فاتیح وتی: ” ئەم بابەتە زۆر هەستیارە و ئەمە یەکێکە لە چارەسەرەکان، بەڵام دەبێت بەشێوەیەک بێت ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی کوردستان نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، پێشنیاری کۆنفرانسێکی گەورەمانکردوە بۆ ئەپرسە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی شارەزاو پسپۆڕ رێگەچارەیەک بدۆزینەو، چونکە میدیا بابەتێکە بەرپرسیاریەتیەکەی بەتەنها ناکەوێتە سەرشانی حکومەت و وەزارەت بەڵکو هەموان بەرپرسیارن“.

 

روماڵی میدیاو تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان

 

لە کاتی روماڵی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ژێر پاساوی شەرەف ئەوەی تێبینی دەکرێت بەشێوەیەکە شەریعیەتدانە بە تاوانەکە، ئەمەش دەبەسترێتەوە بە نەبونی بنەمایی پیشەی بۆ روماڵی پرسەکانی ژنان و میدیا بە "پیاوسالار" دەچوێندرێت.

 

هەروەک پسپۆڕو شارەزایی میدیا ئەرسەلان رەحمان، دەڵێت: ”بهشێك لهمیدیاو میدیاكارهكان خۆیان هیچ بنهمایهكی پیشهیی لهبارهی روماڵی پرسی ژن نازانن، ههر بۆیهتهنیا دهیانهوێت بازاری لایك و كۆمێنت و بینهریان زیاتربکەن و هیچ بنهمایهكی ئینسانی لهروماڵی روداوهكۆمهڵایهتییهكان و پرسی ژن رهچاو ناكهن و هاوێنهی جێندهری لهروماڵی پیشهییانهی روداوهكان لهروماڵیاندا رهنگی نهداوهتهوه، میدیایهكی نێرانهمان هەیە و كارهكتهرهكانی ئاشنای وردهكاری پیشهیی كاری میدیایی نین“.

 

 

لە بەرامبەر ئەمەدا بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی وەزارەتی  رۆشنیریش دەڵیت ”پرسی ژن لای ئێمە گرنگە و بەشی تایبەتمان بۆ تەرخانکردوە“.

 

نامیق هەورامی، وتی: ”ئێمە بەشێکین لە سیستەمی حکومڕانی ئەم وڵاتە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کار لەسەر پرسی ژن دەکەن بینیمان لەسەر کوشتنی ژنێک لەهەولێر چۆن راستەوخۆ وەزیری ناوخۆی بۆ ئەو پرسە راسپارد لە ناو وەزارەت بەشی تایبەتمان بە باڵانسی جێندەر هەیە و بەجدی ئیش لەسەر پرسی ژن و میدیا دەکەین ئەمەش بە هەنگاو دەبێت چونکە کۆی سیستەمەکە لێرە پێویستی بە گۆڕانکاریە“.

 

ئەمە لە کاتێکدایە روماڵەکانی پرسی تایبەت بە ژنان لە میدیاکانەوە لە رێگەی تێچن و سەرنجی هاوڵاتیانەوە دەردەکەوێت کە بەشێوەیەکی ناتەندروست روماڵەکەکراوە لە پرسەکانی کوشتنی ژنان هێندە حەق بە بکوژ دەدرێت ئەوەندە نەتوانراوە سەرنجەکە بگۆڕدرێت و بۆ پێچەوانە.

 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,303     ژمارەی میوان 173

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە