رۆزا لە سلێمانیەوە بۆ کاندیدی ژمارە یەکی پەرلەمانی سکۆتلەندا

2021/04/15    685 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کچە کوردێکى دانیشتوى وڵاتی سکۆتلاند، وەک کاندیدى ژمارە (1)ى پارتى نەتەوەیى سکۆتلاند بۆ هەلبژاردنە پەرلەمانیەکەى مانگى ئایارى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
 
رۆزا ساڵح، ساڵی(1989) لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، چالاکوانی مافی مرۆڤە، ساڵى (2001) لەگەڵ خێزانەکەى  رویانکردوەتە وڵاتی سکۆتلەندا، لە ئێستادا کاندیدى ژمارە (1)ى پارتى نەتەوەیى سکۆتلاندە لە شارى گلاسگۆ بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى (6/5/2021)ى ئەو وڵاتە.
 
”دەچمە پەرلەمان بۆ خزمەتی خەڵکی شارەکەم“
 
لە بارەی بەرنامەی کاریەوە 'رۆزا' دەڵێت: " دەمەوێت بچمە پەرلەمان و خزمەتى زیاتر بە هاوڵاتیان و شارەکەم بکەم و لەو چالاکیانە بەردەوامبم کە لەماوەى رابردودا بۆ دانیشتوانى گلاسگۆ کردومە و کار بۆ بەدەستهێنانى مافى پەنابەران دەکەم".
 
 
رۆزا ساڵح، باسلوەشدەکات خۆشەویستیەکی زۆری بۆ کوردستان هەیە، هەر لە منداڵیەوە گۆشکراوە بە خۆشەویستی میللەتەکەی و بنەماڵەکەی توشی زۆر نەهامەتی و ناخۆشی و دەربەدەری و ئاوارەیی و ئازار و نەبونی بونەتەوە، دوای ئەوەی باپیری و دو مامی لەسەر دژایەتیکردنی سەدام حسێن لە سێدارە دران، کوردستان بەرەو سکۆتلەندا بەجێدەهێڵن.
 
هەڵبژاردنی وەک ژنی ساڵی لە سکۆتلەندا
 
رۆزا، بەردەوام لە چالاکیە جۆربەجۆرەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەو ڵاتە بەشدارەو سەرپەرشتی چەندین چالاکی و گردبونەوەی کردوە لە یادە نەتەوەیەکانی تایبەت بە کوردیش چالاکی تایبەتی لەگەڵ هاوڕێکانی رێکخستوە، هەروەک چەندین خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە لەوانە ساڵی (2017) لەلایەن کۆمەڵگەی ساڵەوە وەک ژنێکی دیاری سکۆتلەندا رێزلێنا. هاوکات ناسناوی کچە دروشاوەکەی سکۆتلەندای لێنراوە.
 
 
رۆزا ساڵح، لە چالاکیەکی وڵاتی سکۆتلەندا
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,484     ژمارەی میوان 670

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە