گەرمیان: برایەک خوشکێکی خۆی کە دایکی دو منداڵە دەکوژێت

2021/03/27    578 جار بینراوە
 
* نەوژین‏
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، برایەک خوشکێکی خۆی دەکوژێت، پۆلیسی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت بکوژەکە هەڵهاتوەو فەرمانی گرتنی بۆ ‏دەرچوە.‏
 
علی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە، برایەک لە گوندی چەوری، قەزای کفری بە فیشەک ‏خوشکێکی خۆی بەناوی (ه . م . ک) تەمەن ٢٥ دەکوژێت کە هاوسەرگیری کردوەو دایکی دومنداڵە.‏
 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: لەئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ روداوەکە کردۆتەوەو  بەپێی مادەی ‏‏٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچوەو گەڕان بەدوای دەستی پێ کردوە‎.‎
 
 
 لە گەرمیان لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەمە یەکەمین حاڵەتی کوشتنی ژنە و لە ساڵی رابردوشدا  بە پێی ئامارە فەرمیەکان یەک حاڵەت رویداوە.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,720     ژمارەی میوان 570

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە