* نەوژین
دەستدرێژی باوکێک بۆ سەر دوکچەکەی و ئاشکراکردنی نهێنیەکانی 'ئارەزو' دەکاتە براوی خەڵاتێکی میدیای لەسەر ئاستی عێراق.
خانمە راگەیاندکار ئارەزو نوری، (١/٤/١٩٨٦)، لە قەزای چەمچەماڵ لە دایک بوەو لە شاری کەرکەک گەورەبوە، هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، یەکەم بابەتی بڵاوکراوەی وتارێکی رەخنەیی دەبێت ساڵی (٢٠١٤)، دواتر لە دەزگای کەرکوکی ئەمڕۆ، دەست بەکاری راگەیاندن دەکات، خاوەنی چەندین خەڵاتە بەهۆی نوسینەکانیەوە وەک خۆی دەڵێت: ”لە کەرکەک لە یادەکانی گەنجان و ژنان و رۆژنامەگەری خەڵات دەکرام“.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە کاری راگەیاند دوردەکەوێتەوە، بە راپۆڕتێک دەگەڕێتەوە کە دەبێتە براوەی دوەمی پێشبڕکێیەکی میدیایی لە سەر ئاستی عێراق، کە رێکخراوی ئینتەرنیوز-ی نێودەوڵەتی ئەنجامی داوە و تایبەت بوە بەو بابەتە هەستیارانەی کە پەیوەندیدارن بە ژنانەوە، تێیدا سێ رۆژنامەنوسی ژن لە سەر ئاستی عێراق بە پلەی یەکەم و تا سێیەم هەڵبژێردران.
لە بارەی بەدەست هێناهی خەڵاتەوەکەوە ئارەزو نوری، بۆ نەوژین وتی: بهدهستهێنانی ئهو خهڵاته و ههڵبژاردنی بابهتهكانم له لایهن دادوهرانی كێبڕكێكهوه، بۆمن جێی شانازییه و ئهم پشتیوانییه، هانم دهدات زیاتر كار بكهم و باشتر له پرسهكانی ژن قوڵ ببمهوه بۆ ئهوهی ههرچی زیاتره بتوانم خزمهتی دۆزی رهوای ژنانی وڵاتهكهم بكهم.
هاوکات هۆکاری گەڕانەوەی دوای دابڕانێکی زۆر دەیەگەڕێنێەتەوە بۆ ئەو نادادپەروەریەیی لە پرسی ژن و میدیا هەیە وتی: پلانم هەیە لە رێگەی بەرنامەی تایبەتەوە روبەڕوی ئەو نادادیەی هەیە بۆ پرسی ژن بوەستمەوە.
چۆن ئەو روداوەکە دەکاتە بابەتێکی رۆژنامەوانی؟
”خوشکێکم لە شەڵتەر کاردەکات ئەوەی بۆ گێرامەوە کەیسێکیان لایە باوکێک دەستدرێژی کردوەتە سەر دوکچی خۆی منیش کە ئاگەداریەکەی ئینتەر نیوزم بینی بۆ پێشبڕکێکە هەستام بەدواداچونی رۆژنامەوانیم بۆ ئەو بابەتەکرد“.ئارەزو نوری، ئەمەی وت.
ئەو بابەتەی راپۆرتەکەی لەسەر ئامادەکردوە بابەتێکی هەستیارەو بە کەمی لە بارەیەوە دەنوسرێت و دەخرێتە بەرباس، ئەو لە
راپۆرتەکەی بە کاریگەری ئینتەرنێت دەستی پێکردوە: لە پێشەکی(لیدی) راپۆرتەکە باسم لە کاریگەری سۆشیاڵ میدیاکردوە کە چەندین ئەکاونت و پەیج چیرۆکی سێکسی تایبەت بە مەحرەم بازی دەنوسن، لەگەڵ سایتە پۆرنەکان ئەمە بەبێ هیچ سانسۆرێک بەردەستە بۆ هەمو کەس کە وایکردوە ئاسایی بێتەوە لەلای خەڵکانێک کە رۆشنبیری ئەو تۆیان نیە.
دەرئەنجامی راپۆرتەکەی
ئارەزو، باسلەوەدەکات دوای ئەوەی راپۆرتەکەی بڵاودەبێتەوە چەندین کەسی قوربانی هاوشێوەی ئەو کەیسەی خستوبویە بەرباس پەیوەندی پێوەدەکەن باسی ئەو توندوتیژی و گێچەڵی سێکسیانەیان بۆ کردوە کە لەلایەن مەحرەمەکانیانەوە روبەڕویان بۆتەوە.
وتیشی: ئەو ژنانە پێیان وتم کە چۆن لەلایەن خاڵ و مام یان نزیکترین کەسیان دەستیان بۆ براوە، بەڵام ئەمان نەیانوێراوە بەسایشی بکەن، بەوهۆیەشەوە کاریگەری دەرونی لەسەر جێهێشتون بەشێوەیەک رقیان بەرامبەر ئەو رەگەزە لەلا دروست بوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا زۆر بە ئاگایەوە چاودێری مناڵەکانیان دەکەن.
”میدیا روماڵی پرسی ژن وەک خۆی ناکات“
”ئەوندەی گرنگی بە بەرنامەی تەرفیهی دەدرێت و ئەو میوانانی دەیانهێنن ئەوندە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر پرسی ژن نیو هێندە خزمەتی ژن ناکەن چونکە لە بنەڕەتدا ئەوانە بۆ لایک و کۆمێنتی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیانە نەوەک دەرخستنی پرسی ژن“ ئەمە قسەکانی ئارەزو نوریە لەسەر راگەیاند.
لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد: چەند دەزگایەکی تایبەت بە ژنان توانیویانە تاڕادەیەک وێنای پرسی ژن وەک خۆی بکەن.
وەستانەوەی 'ئارەزو' بەرامبەر ئاستەنگەکان
”بۆ ئەوەی خوشکەکانم گەورەبکەم دەمخوێندو کاریشم دەکرد“ ئارەزو وادەڵێت. ئەو هەر لە کاتی خوێندیەوە دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردوە لەگەڵ چەندین کاری دیکە،بە شێوەیەک دەڵێت: رۆژانە لە کاتژمێر ٧ بەیانی لە ماڵ دەردەچوم کاتژمێر ٥ ئێوارە دەگەڕامەوە.
لە بارەی ئاستەنگیەکانی بەردەمی بۆ ئەو پرسانەی کاری لەسەرکردوە وتی: ”لەبەر ئەوەی کەسێک بوم دایم لایەنگری چەوساوەبوم بەرگریم لە راستی دەکرد، لەسەر یەکێک لە راپۆرتەکانم کە دەربارەی کچێک بو کە چۆن باوکی و نەنکی ئازاریان دەداو توندوتیژبون لەگەڵیدا، کە بابەتەکەم نوسی روبەڕوی هەڕەشەو لێدان بومەوە، چونکە بە خێزانەکەمیان وتبو ئەوە چۆن رێگەدەدەن کچەکەتان لەسەر ئێمە بنوسێت، بەڵام ئەو شتانە منیان نەوەستاندن لە خستنەڕوی راستیەکان و داکۆکیکردن لە ماف“.