راپەڕین: ژنێک لە ناو بازاڕدا درایە بەر دەسترێژی گولە

2021/03/10    545 جار بینراوە

 

* نەوژین

 

لەناو بازاڕی ناحیەیی چوارقورنە، ژنێک درایە بەردەستڕێژی گولەو وتەبەێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت: ”لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایەو لە وتەکانیدا هاوسەرەکی تۆمەتبارکردوە“.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە نەوژینی رایگەیاند: روداوەکە لەناو بازاڕی ناحیەی چوارقوڕنە بوە، پێش داخلکردنی لە چاودێری چڕ وتەی سەرتایی لێوەرگیراوە و هاوسەرەکەی تۆمەتبارکردوە.

 

ژنەکە ناوی (س.س.م) تەمەنی ٣٥ ساڵە پیشەی ژنی ماڵەوەیەو دانیشتوی قەزایی رانیەیە.

 

وتەبێژەکەی پۆلیسی راپەڕین وتیشی: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە، گەڕان بەداوای هاوسەرەکەی دەستی پێکردوە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,647     ژمارەی میوان 3

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە