* نه‌وژین
جێگری سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، له یه‌كه‌م گوتارى خۆی دا سوپاسی ده‌نگده‌رانى ده‌كات و به كه‌سانێك وه‌سفیان ده‌كات كه هیوا و زانست و راستیان هه‌ڵبژاردوه.
كامالا هاریس، جێگری جۆو بایدنى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، له میانه‌ى گوتارێك دا پاش راگه‌یاندنى ده‌رچون و سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردن، وتى: هێزی دیموكراسیه‌تى ئه‌مریكی له هێز و تێكۆشانى گه‌ل و قوربانیدانیان له‌پێناو دیموكراسی دا سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه گه‌لی ئه‌مریكا توانای بونیادنانى ئاینده‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه.
ئه‌و به جه‌ختكردنه‌وه له دیموكراسیی بونى گه‌لی ئه‌مریكا، سه‌ره‌تاى قسه‌كانى به‌وته‌یه‌كى كۆنگرێسمانى كۆچكردو، جۆن لویس ده‌ستپێكرد كه ده‌ڵێت: "دیموكراسیه‌ت به ته‌نیا حاڵه‌ت نیه، به‌ڵكو كرداره".
به‌شێكى تر‌ى گوتاره‌كه‌ى هاریس، تایبه‌ت بو به سوپاسكردنى ژنان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى كه‌مپینه‌كه‌یان و ده‌نگدان پێیان، باسی له‌وه‌كرد به‌رهه‌مى چه‌ندین ساڵه‌ى تێكۆشانیان ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تى ژنانى ره‌شپێست كه پێیوایه به به‌رده‌وامى مافیان خوراوه و كه‌چى ئه‌وان مكوڕ بون له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت.
هاریس، ده‌بێته یه‌كه‌م ره‌شپێست و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ژنیش كه پۆستى جێگری سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ده‌ست دێنێت.